کۆرێکی گفتوگۆی ڕۆشنبیری ده‌رباره‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی بۆ عێراق
بانگهێشتێکی کراوه‌یه بۆ هه‌موو عێراقیه‌کان ،به‌هه‌موو نه‌ته‌وه و ره‌گه‌ز و ئاین و زمان و لایهنهسیاسیهکانهوه
کۆمه‌ڵه‌ی عێراقی له‌سویسرا که‌وا لهدروستبووندایه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو عێراقیه‌کان له‌سویسرا ،دانیشتنێک سازئه‌کات وه‌کو یه‌که‌مین کۆڕ ده‌رباره‌ی بێرۆکه‌ی سوودوه‌رگرتن له ده‌ستووری فیدراڵی سویسری بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق که‌وا به‌م نزیکانه رووئه‌دات ،ئه‌مه‌ش بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی بیری دیموکراتی و یه‌کسانی کۆمه‌وڵایه‌تی له ووڵاته‌که‌ماندا .له‌هه‌ندێک ڕووه‌وه له‌یه‌کچوون ئه‌بینرێت له‌نێوان هه‌ردوو کۆمه‌ڵگای عێراقی و سویسریدا ،به‌تایبه‌تی له‌رووی فره‌ئایینی و فره‌زمانی و فرهڕهگهزیدا ،به‌و هیوایه‌ی که‌وا بوونمان له‌سویسرادا سوودمه‌ند بێت له پرۆسه‌ی جێگیرکردنی بارودۆخی عێراقدا ، له‌م کۆڕه‌دا کۆمه‌ڵێک له ئه‌کادیمی و رۆشنبیران و پسپۆڕانی سویسری و عێراقی له یاسای نێوده‌وڵه‌تی و یاسای ده‌ستوریدا ئاماده‌ده‌بن . چالاکی دووهه‌می کۆڕه‌که بریتیه له‌دانانی بناغه‌ی سه‌ره‌تایی بۆبنیاتنانی کۆمه‌ڵه‌ی عێراقی له‌سویسرا و هه‌ڵبژاردنی ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ئاماده‌یی و توانایان هه‌یه بۆ ئه‌ندامێتی له‌کۆمه‌ڵه‌دا . له‌کۆڕه‌که‌دا هه‌وڵئه‌درێت رێکه‌وتن له‌سه‌ر یاسای ناوخۆیی کۆمه‌ڵه‌که بکرێت.
ده‌ربڕینی ڕای خۆت ده‌رباره‌ی ده‌ستوری نوێی عێراق ئه‌رکێکی نیشتیمانیه له‌پێناوی کامه‌رانی گه‌ل و نیشتیمان‌دا
دکتۆر سکر الغزالی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری
بهروار26.06.2005
